مێدیایه‌کی ڕۆژئاوایی ڕایگه‌یاند که ۳۵ دیپلۆماتی تورکیا هاوڕێ لەگەڵ بنه‌ماڵه‌کانیان داوای وەرگرتنی مافی په‌ناخوازیان له به‌رپرسانی ئا‌ڵمانیا کردوه .
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهربە گێڕانەوە له ئاسۆشێیتد پرێس، له دوای کوده‌تای ۱۵‌ی جولای له تورکیا ۳۵ دیپلۆماتکاری تورک داوای مافی په‌نابه‌رێتیان کردووه له وڵاتی ئا‌ڵمانیا ، ئه‌م دیپلۆماتانه به خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه له تورکیا هه‌ڵاتوون.
یوهانس دیمۆرس، وته‌بێژی وڵاتی ئا‌ڵمانیا، هیچ ورده‌کارییه‌کی سه‌باره‌ت به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م ۳۵ دیپلۆماتکاره لەبەرچی داوای په‌نابه‌رێتیان کردووه، نه‌خستۆتە بەردەست، به‌ڵام زیادی کرد: به‌و پێیه‌ی که له فۆڕمه‌کاندا هیچ ئاماژه‌یه‌ک به دیپلۆمات بوون ناکرێت ئه‌گه‌ری زۆره که تاکوو ئێستا به‌رپرسانی سیاسی زیاتر له تورکیاوه داوای مافی په‌نابه‌رێتیان کردبێت، به‌ڵام ئه‌م ۳۵ که‌سه ده‌ناسین.
شایانی باسه که له دوای کوده‌تاکه‌ی تورکیاوه تاکوو ئێستا زیاتر له ۸۰ هه‌زار که‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی فه‌تحوڵا گوله‌ن یان ده‌ستگیر کراون یان ئه‌وه‌ی له کار دوور خراونه‌ته‌وه.
......
300
٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٢١
News ID: 787768
مێدیایه‌کی ڕۆژئاوایی ڕایگه‌یاند که ۳۵ دیپلۆماتی تورکیا هاوڕێ لەگەڵ بنه‌ماڵه‌کانیان داوای وەرگرتنی مافی په‌ناخوازیان له به‌رپرسانی ئا‌ڵمانیا کردوه .